مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران ماڵئاوایی له ژیان كرد
ناوه‌ندی هه‌واڵنێریی سه‌قز:
مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، شاعیری ناسراوی ناوچه‌ی فه‌یزوڵڵابه‌گی و مامۆستای وانه‌كانی كوردی له زانكۆكانی ئێران و زانكۆی سه‌لاحه‌دینی هه‌ولێر، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌رِۆی ئه‌مڕۆ، له ماڵی خۆی له شاری كه‌ره‌ج مالئاوایی له ژیان كرد.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رێكه‌وتی ٢٥ی خه‌رمانان، ئه‌ندازیار جه‌ماڵه‌دین ته‌ها به‌رپرسی گشتی كۆمه‌ڵه‌ی كوردانی دانیشتووی تاران، له دیدارێكی تایبه‌ت به ماڵپه‌ڕی په‌یامنێری راگه‌یاند: كاتژمێر ١٠ی سه‌ر له به‌یانی دوێنێ، خێزانی مامۆستا په‌یوه‌ندی پێوه گرتم و گوتی مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران هه‌ندێك ناڕه‌حه‌ته، منیش پێم گوت كه ئه‌گه‌ر ده‌فه‌رمووی ئێستا دێمه خزمه‌تی و ده‌یبه‌ینه دكتۆر. به‌ڵام كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ پێی راگه‌یاندم كه له ئۆرژانسه‌وه هاتوون بۆ ماڵی و پێی رانه‌گه‌یشتن و ماڵئاوایی له ژیان كردووه.
ناوبراو هه‌روه‌ها گوتی: هه‌ر وه‌كوو هه‌موو لایه‌كمان ئاگادارین مامۆستا حه‌سه‌ن سه‌لاح سۆران، نووسه‌ر و شاعیرێكی ناوداری كورده، كه له ته‌واوی به‌شه‌كانی كوردستان زۆر ناوداره و له خزمه‌ت نه‌ته‌وه‌ی كورد و فه‌رهه‌نگ و رووناكبیری كوردیدا بوو. توانی خزمه‌تێكی زۆر گه‌وره به میلله‌ته‌كه‌ی بكات. بۆ نموونه شه‌وی شه‌مه‌ش له رێوڕه‌سمی كۆبوونه‌وه‌ی كورده‌كانی تاران ئاماده بوو، زۆر ته‌ندروست بوو، هیچ گرفتێكی نه‌بوو، به‌ڵام وادیاره ئه‌مرِۆ به‌یانی نه‌خۆش كه‌وتووه و ماڵئاوایی له ژیان كرد.